سامان نادر بۆ 964

“برینی بریندارەکان سەخت نییە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە گرژییەکەی یاری نێوان یانەی نەورۆز و زاخۆ 15 کەس بریندار بوون و برینی کەسییان سەخت نییە.

سامان نادر، بەڕیوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، “سەرەتا ژمارەی بریندارەکان 15 بریندار بوو، حاڵیان باشە و کەسیان برینەکەیان سەخت نییە.”

وتیشی، لەدوایین ئاماردا 27 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون و سەرجەمیان باری تەندروستیان جێگیرە.

باسی لەوەشکرد، برینداری دیکەش هەبووە لەناو یاریگاکە، بەڵام پێویستیان بە نەخۆشخانە نەبووە و لەوێ چارەسەریان بۆ کراوە و تەنیا یەک  لە بریندارەکان کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

 یاری نێوان زاخۆ و نەورۆز وەستا و بووبە شەڕ 

 یاری نێوان زاخۆ و نەورۆز وەستا و بووبە شەڕ