یەکلاکرایەوە

پشووی دایەنگە حکومییەکان پەیوەست کرا بە رۆژژمێری حکومەت

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رۆژانی پشووی دایەنگەکانی پەیوەست کرد بە رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە نوسراوێک کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رەوانەی دایەنگەکانی کردووە دەیەوێت ماوە و رۆژی پشووەکانیان بۆ دیاری بکات.

ئەوەش، بەهۆی ناڕێکی لە کاتی دەوامی دایەنگەکان، بە تایبەت لە کاتی پشووەکاندا کە دواجار دەبێتە گرفت بۆ دایەنگەکان و خێزانەکانیش نا دڵنیاییان هەیە لەسەر دەوامی منداڵەکانیان.

بە گوێرەی نوسراوەکە بێت، داواکراوە رۆژانی پشووی دایەنگەکان هاوشێوەی پشووە رەسمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێ بکرێت، کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە و پەڕلەمانی پەسەندی کردووە.

ئاگادارکردنەوەکە بەجۆرێکە، کە هەرکاتێکیش رۆژانی پشووی جیاواز دیاریکرا لەلایەن بەشی دایەنگەکان ئاگادار بکرێنەوە.

رۆژمێیری حکومەتی هەرێمی کوردستان 2025:

پشووی دایەنگە حکومییەکان پەیوەست کرا بە رۆژژمێری حکومەت