گرافیک؛ 964+
بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى مردووش قه‌ده‌غه كرا
دهۆك پرسەی کردە یەک رۆژ و وێنه و ڤیدیۆگرتنيشی له‌ناو پرسه‌كاندا قه‌ده‌غه كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌دهۆك، رێنمایی نوێ بۆ پرسه‌دانان بڵاوكرایه‌وه و له‌ناو ئه‌و رێنماییانه‌شدا رۆژانه‌ى پرسه‌دانانى كرد به‌یه‌ك رۆژ.
ئه‌وقافى دهۆك به فه‌رمانێكی كارگێڕی ژماره 740 كه له 14.4.2025 واژۆكراوه، رێنمایی نوێی له‌باره‌ى پرسه‌دانان له پارێزگاكه‌ى بڵاوكرده‌وه.
بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و بارسووكردنى سه‌ر هاوڵاتیان و دواى قسه‌وباسكردنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و له سه‌ر داواى خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌م رێنماییه تازانه‌یان ده‌ركردووه.
بڕیاردرا مه‌راسیمی پرسه‌دانان بكرێته یه‌ك رۆژ و وێنه‌گرتن و ڤیدیۆتۆمارکردنیش لەناو پرسه‌كاندا قەدەغە کرا.
ئه‌وه‌ش قه‌ده‌غه‌كراوه كه وێنه و ڤیدیۆكانى پرسه له په‌یجی عه‌شیره‌ته‌كاندا بڵاوبكرێته‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى مردووانیش له‌سه‌ر تابڵۆى پرسه‌دانان قه‌ده‌غه كرد.