"پێویستە ئەفسانەکان تۆمار بکرێن"
نۆیەمین کۆنفڕانسی زانکۆی زاخۆ بەناونیشانی “ئەفسانەی کوردی” بەڕێوەچوو
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەبەشداری 13 لێکۆڵەر لە هەر چوار پارچەی کوردستان و چەندین وڵاتی جیاجیا، نۆیەمین کۆنفڕانسی زانکۆی زاخۆ بەناونیشانی “ئەفسانەی کوردی” بەڕێوەچوو.
کۆنفڕانسەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و تیادا چەندین توێژینەوە لەسەر ئەفسانەکانی نەتەوەی کورد دەخرێنەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
د. عەبدولسەلام نەجمەدین، رێکخەری کۆنفڕانسەکە بە 964ـی وت، “یەکێک لەگرنگترین ئەرکەکانی بواری رۆشنبیری زانکۆکان ئەنجامدانی کۆنفڕانسی لەم شێوەیەن و دەمانەوێ لەم رێگەیەوە خزمەت بە شوناس و ئەدەبی کوردی بکەین”.
داوایشی کرد، گرنگی زیاتر بە ئەفسانەکانی کورد بدرێن، تۆمار بکرێن و بەجیهانیی بکرێن.
ساڵانە زانکۆی زاخۆ بەهاوکاری سەنتەری لێکۆڵینەوەکانی کوردی، چەند کۆنفڕانسێکی ئەدەبی، زانستی، ئابووری و مێژوویی ئەنجام دەدات.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری