رەوشی كەشوهەوا

لە ئێستاوە لە كەركوك و گەرمیان ئاگر دەباری

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەشى پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، پێشبینیی دەكات ئەمڕۆ سیشەممە 22.4.2025 ئاسمان نیمچەهەور بێت و هەندێك كاتیش هەوری تەواو، پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە و لە ئێستاوە ناوچەی گەرمیان دەیكوڵێنێ.

كەشناسی دەڵێت، لە هەندێك ناوچە سنوورییەكانی باكوور و رۆژئاوا، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆك، ئەمڕۆ ئەگەری كەمێك تاوەباران هەیە.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/ك) ئاراستەكەشی بەرەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت.

سەبارەت بە پلەكانی گەرما، كەشناسی هەواڵی خۆشی پێ نییە و دەڵێن پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 33 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 31

دهۆک: 28

کەرکوک: 37

زاخۆ: 28

هەڵەبجە: 31

سۆران: 28

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان:38

بارانبارین دەنگی نەماوە و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەو...

بارانبارین دەنگی نەماوە و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە