خۆراکی ماوەبەسەرچوویان هەبوو

مانگ مارکێت و پیتزای کەرکوک لە هەولێر داخران

964+

شۆڕش قادری

لە رێگای کۆڕنیش لە هەولێر، مانگ مارکێت و پیتزای کەرکوک داخران، لەبەر ئەوەی مۆڵەتی تەندروستیان نییە و خۆراکی ماوەبەسەرچووشیان هەبووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی هەولێر، شەوی رابردوو، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و رێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه‌بەسەرچوو، لە رێگای کۆڕنیش، 12 شوێنیان وەک مارکێت، چێشتخانە، سەمونخانە و گۆشتفرۆش بەسەرکردووتەوە.

دوای پشکنین و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی شوێنەکان و خۆراکی بەسەرچوو و ناتەندروست، لە کۆی ئەو 12 شوێنە، دوو شوێن بەناوەکانی مانگ مارکێت و پیتزای کەرکوک بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و هەبوونی خۆراکی ماوەبەسەرچوو داخران، ئەو شوێنانەشی کەم و کوڕییان هەبوو، هۆشداریان پێدرا لە زووترین کاتدا سەردانی قیمقامیەتی ناوەندیی و لایەنی پەیوەندیدار بکەن.

قایمقامیەتی هەولێر دەستخۆشیش لە سەمونخانەی مانگ و سوپەرمارکێتی تیم مارت دەکات، چونکە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارە یاساییەکان بوون.

سێ تاقیگەی نایاسایی سوتەمەنی لە هەولێر داخران

سێ تاقیگەی نایاسایی سوتەمەنی لە هەولێر داخران

شەش نۆرینگەی ددان لە هەولێر داخران

شەش نۆرینگەی ددان لە هەولێر داخران