دیمه‌نێكی كاتى سه‌ردانى لیژنه‌كه بۆ سه‌ره پڕۆژه‌كه... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه.
"واده‌زانن پێویستیان به مۆڵه‌تى ژینگه‌یی نییه"
ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كی ئاگادار كرده‌وه به‌بێ مۆڵه‌ت چیتر شاخ نه‌بڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سەردانى پڕۆژه‌یه‌كیان كردووه كه خاوه‌نه‌كه‌ى به‌بێ وه‌رگرتنى ره‌زامەندى ژینگه ده‌ستكارى سروشتى ده‌كرد، ئاگاداریان كردووه‌ته‌وه كه سه‌ردانیان بكات، ده‌نا رووبه‌ڕووى یاسای ده‌كه‌نه‌وه.
پڕۆژه‌كه، تایبه‌ت بوو به ده‌رهێنانى تێكه‌ڵه بۆ پڕۆژه رێگاسازییه‌كان كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى ده‌ره‌شیش له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه.
ئەندازیار سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە به 964ـى راگه‌یاند، دواى پێزانینیان به‌م پڕۆژه‌یه، له‌گه‌ڵ لیژنەی سەرپێچی ژینگەیی بە هەماهەنگی پۆلیسی ناوشار بەدواداچونیان کرد، ده‌ركه‌وت كاره‌كه‌ى بەبێ رەزامەندی ژینگەیی ئه‌نجام ده‌دات.
وتیشی “بڕینی شاخ و تێکدانی سروشت كارى پڕۆژه‌كه‌یه، ئه‌مه‌ش پێویسته پێش ئه‌وه‌ى كارى تێدا بكرێت مۆڵه‌تی ژینگه‌یی وه‌ربگرێت”.
خاوه‌ن پڕۆژه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، سبه‌ینێ سێشه‌ممه سه‌ردانى فه‌رمانگه‌ى ژینگه بكات بۆ وه‌رگرتنى مۆڵه‌ت و رێنمایی پێویست، به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له‌حاڵێكدا خاوه‌ن پڕۆژه‌كه ئاماده نه‌بوو، ئه‌وان سزاى ده‌ده‌ن و له‌رێگه‌ى تۆمار كردنى سكاڵا رووبه‌ڕووى دادگاى ده‌كه‌نه‌وه.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه، له سنوورى پارێزگاكه‌یان، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى هاوشێوه هه‌یه به‌ڵام زۆربه‌یان واده‌زانن ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تى لایه‌نێكیان بۆ كاركردن وه‌رگرت، پێویست ناكات مۆڵه‌تى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیكه و به‌تایبه‌تیش فه‌رمانگه‌ى ژینگه وه‌ربگرێت، بۆیه زۆرجاران رووبه‌ڕووى ئه‌م به‌دحاڵیبوونه‌ى خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ده‌بنه‌وه.