دیمه‌نێكی نه‌خۆشه‌كه و تیمێكی پزیشكى كه‌ركوك... وێنه: ته‌ندروستى كه‌ركوك.
نه‌خۆشخانه‌ى جێهێشت و چووه ماڵه‌وه
له کەرکوک چاكبوونەوەی یەكەم تووشبووى تای خوێنبەربوون راگەیه‌ندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تەندروستیی کەرکوک چاكبوونەوەی یەكەم نەخۆشی توشبوو به تای خوێنبەربونی راگەیاند و ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ حاڵه‌ته‌كه نه‌خۆشخانه‌ى جێهێشتووه.
بەڕێوەبەرایه‌تیى گشتیی تەندروستی كەركوك بڵاویكرده‌وه، یەكەم نەخۆش كە تووشی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بوو لە پارێزگاكە، دواى ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ كرا، به سه‌لامه‌تى گه‌یشتووه‌ته ماڵه‌وه.
د. ئەرجان محه‌مه‌د رەشید، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک ده‌ڵێت، نەخۆشه‌كه بەیانی ئەمڕۆ نەخۆشخانەی جێهێشتووه.
وتیشی “تیمە پزیشكییەكانی تەندروستی کاری جدییان کردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە باشترین چارەسەری پێویست پێشکەش بە نەخۆشەکە بکرێت”.
ته‌ندروستیى كه‌ركوك ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كه ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی ئەرێنییە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە بە پاڵپشتی وەزارەتی تەندروستی، چونکە دامەزراوە تەندروستییەکان کاردەکەن بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەکە و پێدانی چاودێرییەکی باش بە نەخۆشەکان.