گرافیک؛ 964+
بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و وەرگرتنی زانیارییه
كار و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ژماره‌كانى هێڵى هۆشیاری بۆ كرێكاران كاراكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كار و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى، سه‌ر به وه‌زاره‌تى كار، چه‌ند ژماره‌یه‌كى وه‌كو هێڵى گه‌رم به‌ناوى “هێڵى هۆشیاری” بۆ كرێكاران بڵاوكرده‌وه و كاراكران.
كاراكردنى ئه‌م ژمارانه بۆ په‌یوه‌ندیكردنى كرێكارانه بۆ تۆمارکردنی سکاڵا یاخود ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كیان هه‌بێت بیگه‌یه‌نن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت، ئەم ژمارانە تایبەتن و هێلەکان بەردەوام کاران، بۆ چۆنیەتى تۆمارکردنى سکاڵا و وەرگرتنى زانیارى و كرێكاران ده‌توانن به ئاسانترین شێوە سکاڵا بگەیەنن بە شوێنى مەبەست.
دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندى بە هێڵى هۆشیارى کرێکاران به ژمارە 5500 ـه‌وه بكات، یاخود ده‌توانێت لە رێگەى پەیوەندی تەلەفۆنى یان لە رێگەى (واتس‌اپ یاخود ڤایبەر) نامە بنێرێت بۆ ژمارە 07511225500 و 07721225500، چ بە شێوەى نووسین یاخود پەیامى دەنگى.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه دواى گه‌یشتى زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كه لە زووترین کاتدا لیژنەکانى پشکنەران بەدواداچوون بۆ سکاڵاى كرێكاره‌كه دەکەن و لە ئەنجامەکەشی ئاگادارى دەکەنەوە.