دیمه‌نێكی گه‌شتى پاییزه‌ى پارساڵ كه گه‌شتوگوزارى چۆمان سه‌رپه‌رشتى كرد... وێنه: 964+
ناساندنى كولتوور و راكێشانى گه‌شتیار
له باڵه‌كایه‌تى گه‌شتى به‌هاره‌ى نه‌ته‌وه‌كان سازدەكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه، له باڵه‌كایه‌تى سنوورى قه‌زاى چۆمان، گه‌شتى به‌هاره‌ى نه‌ته‌وه‌كان سازبكرێت، ماوه‌ى دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و ژماره‌یه‌كی زۆرى گروپه گه‌شتیارییه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.
رۆژانى 24 و 25.4.2025 بۆ به‌ڕێوه‌چوونى گه‌شته‌كه دیاریكراوه و له‌ژێر چاودێری گەشتوگوزاری چۆمان له گوندی گۆرۆنی سازده‌كرێت.
هه‌ڵگورد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى چۆمان به 964ـى وت، ئه‌مه یه‌كه‌مین گه‌شتى به‌هاره‌یه له سنووره‌كه‌یان ساز ده‌كرێت، و پێشتر ته‌نیا گه‌شتى پاییزه‌یان هه‌بووه.
وتیشی “چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆرى كلتوورى ئه‌نجام ده‌درێن و ئامانجمان ناساندنى كلتوور و سروشت و راكێشانى گه‌شتیاری بیانییه بۆ سنووره‌كه‌مان”.
روونیشیكردووه‌ته‌وه بۆیه ناویان ناوه گه‌شتى به‌هاره‌ى نه‌ته‌وه‌كان چونكه جگه له گروپه‌كانى گه‌شتیار و شاخه‌وانى خۆماڵى، چه‌ندین گروپى جیاوازى گه‌شتیاریش له باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق به‌شدارى ده‌كه‌ن.