دیمەنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران _ وێنە: 964
ئاگاداربن و بزانن
لە سۆران سبەی مین دەتەقێننەوە و دەنگەکەی بەرز دەبێ
964+
ئەحمەد مستەفا
ئیدارەی سۆران، ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێری بڵاوکردووەتەوە و دەیەوێت ئەوە لە خەڵک بگەیەنێ، سبەی دووشەممە 21.4.2025، هەر دەنگێکی بەرزیان گوێ لێ بوو لای بەیانییەکەی، نەترسن و مین و تەقەمەنییە و دەیتەقێننەوە.
کارەکە لە کێڵگەی مینی چیای گۆرەز ئەنجام دەدرێ.
لە ئاگادارییەکەدا ئاوا نووسراوە، دانیشتووانی سۆران و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە، بەیانی رۆژی دووشەممە 21.4.2025، لە کاتژمێر 10:00 بۆ 11:00ی پێشنیوەڕۆ چالاکییەکی لەناوبردنی بەکۆمەڵی مین ئەنجام دەدرێ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی پارێزگای هەولێر هەڵدەستێت بە لەناوبردنی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لە کێڵگە مینەکانی چیای گۆڕەز، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت.
لە ئاگادارییەکەدا داواکراوە، هاوڵاتیان بۆ هیچ مەبەستێک لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە و لە کاتی بیستنی دەنگی بەهێزی تەقەمەنییەکان، نیگەران نەبن.