چەند حاجییەكی کوردستان لە كاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا - فۆتۆ: ئەرشیفی 964
وادەی بۆ دیاری کراوە
تا کۆمپانیایەکی تریان دانەناوە پاکانەی ساڵانە بەرن بۆ حەج و عومرە
964+
ئەحمەد مستەفا
حه‌ج و عومرەی هەرێمی کوردستان وادەی داناوە و دەیەوێت سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی مۆڵەتیان پێ دراوە بۆ حەجی ئەمساڵی 2025، پاکانەی ساڵانە رادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.
وادەکە تا 30.4.2025 دانراوە و دەبێت تا ئەوکاتە، سەرجەم کۆمپانیاکانی پاکانەیان رادەست کردبێ، ئەگینا لە پڕۆسەکە دوور دەخرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20.4.2025، کاروانی ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، ئاگاداری نامەکە هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایان دەگرێتەوە، كه ناویان ده‌رچووه بۆ هاوه‌ڵیكردنی حاجیانی كوردستان له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ 2025.
وادەی وەرگرتنی پاکانە، له سبەی دووشه‌ممه 21.4.2025، تا 30.4.2025 وەردەگیرێ، وتەبێژ وتیشی، دەبێت نوێنەری کۆمپانیا سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره بکات،به مه‌به‌ستی هێنانی پاكانه‌کەی.
بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان وایە، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌و ماوه‌یه‌دا پاكانه‌ی ساڵانه نه‌هێنێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له جێگه‌ی داده‌نرێت.