ناوبازاڕی تەوێڵە - وێنە: 964
موڵکی شارەوانین
لە ناو تەوێڵە 23 دوکان ئامادەکراوە بۆ بەکرێدان
964+
ئەحمەد مستەفا
شارەوانیی تەوێڵە بە ئاگادارینامە، بە سەرجەم هاوڵاتییانی نیشەجێی شارەدێکەی دەڵێ، شارەوانییەکەیان 23 دوکانی هەیە بۆ بەکرێدان، ئەوەش بەپێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2021ی تایبەت بە بەكرێدانی موڵكەكانی میری.
كۆدی موڵکەکانی شارەوانی بە کۆدی 502 ژمارە “676” دیاری کراوەم بە دیادکردنی ئاشکرا و مەزاد دەیدات بە کرێ.
بڵاوکراوەی شارەوانی تەوێڵە رۆژی یەکشەممە 20.4.2025 باسی لەوە کردووە، بەزیادكردنی ئاشكرا هەركەسێك ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دوای 30 رۆژ لە بڵاوكردنەوەی ئاگادارییە تا 17.5.2025 ئامادەبێت لە شارەوانییەکەیان و داوا پێشکەش بکات.
بە گوێرەی ئاگادارینامەکە، پێویستە بەشداربوو بارمتەی یاسایی بە رێژەی %20 لەگەڵ خۆی پێ بێت، بۆ هەر سێ ساڵی (2025.2026 و 2027)، زیادكردنەكەش لە رۆژی 18.5.2025 لەناو بینای شارەوانیی تەوێڵە ئەنجام دەدرێ.