رێگرى له‌ به‌رهه‌مى هه‌ندێک پارێزگاى عێراق ده‌كرێت

پەیکەری هەنار له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دانرا و باس له‌ رێكاره‌كانى تای خوێنبه‌ربوونیش كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ له‌ ڕێوره‌سمێكدا په‌یكه‌ری هه‌نار له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانرا، وه‌زیری كشتوكاڵيش گرنگيی دانانى هه‌ناره‌كه‌ى وه‌ک په‌یكه‌ر بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و به‌روبوومانه‌ى كوردستان هه‌نارده‌ى جیهان كراوه‌، نوێترین رێكاره‌كانى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی تاى خوێنبه‌ربوونیشی باس كرد.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بێگەرد تاڵەبانی، دواى په‌رده‌ لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌رى هه‌ناره‌كه‌، رایگەیاند، رێكاری بەپەلە دەگرنەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربون و هەر ئاژەڵێک هاوردەی کوردستان بکرێت لە سنوورەكان کەرەنتین دەکرێت و پشکنینی بۆ ئەنجامدەدرێت، پاشان دەخرێتە بازاڕەوە.

وتیشی “لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەكان لە هەماهەنگیدان بۆ رێگریكردنی هێنانی بەرهەمی ئەو پارێزگایانەی عێراق كە پەتاكەی تێدا بڵاوبووەتەوە”.

روونیشیكرده‌وه‌، لەسەر سنوورەكان و لە دەوازەكان كەرەنتینەیان هەیە و هەر ئاژەڵێک، كە لە دەرەوەی هەرێمەوە دێت، كەرەنتین دەكرێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو و پشكنینی پزیشكییان بۆ ئەنجامدەدرێت، پاشان دەخرێتە بازاڕەوە.

باسی لەوەش كرد، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكاندا رێكاریی بەپەلە دەگرنەبەر بۆ دابینكردنی پێداویستی بە مەبەستی رووبەڕوبونەوەی ئەو پەتایە و رێگریكردن لە هێنانە ناوەوه‌ی بەرهەم لەو پارێزگایانەی عێراق، كە نەخۆشییەكەی تێدا بڵاوبووەتەوە.

ئه‌مساڵ عێراق 13 به‌روبوومى جیاواز هه‌نارده‌ی ده‌ره...

ئه‌مساڵ عێراق 13 به‌روبوومى جیاواز هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات

5000 قه‌ڵه‌مه‌ هه‌ناره‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌سه‌ر جو...

5000 قه‌ڵه‌مه‌ هه‌ناره‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌سه‌ر جوتیارانى شنگال دابه‌ش ده‌كرێت

دوو حاڵەتی گوماناوی تای خوێنبەربون لە سلێمانی چاوەڕوا...

دوو حاڵەتی گوماناوی تای خوێنبەربون لە سلێمانی چاوەڕوانی ئەنجامەکانیانن