باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان. وێنە/964+
کشتوکاڵی گەرمیان بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان:
“کێڵگە پەلەوەرییەکان رێگە نەدەن شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەردانتان بکەن”
توانا نەقی
کشتوکاڵی گەرمیان بە نوسراوێکی فەرمی ئاگاداری سەرجەم خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنوورەکە دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک رێگە نەدەن شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەردانیان بکەن تا ئەوان ئاگادار نەکەنەوە.
بە پێی نوسراوی فەرمی ژمارە 1323 بەرواری 20.4.2025 بەواژویی بەرێوەبەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان ئاگادارییەکە ئاراسەی کێڵگە پەلەوەرییەکان کراوە.
تێدا ئەوە هاتووە، لەژێر رێنمایی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێرتێرنەری، داوا کراوە لە سەرجەم خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بەهیچ شێوەیەک رێگە نەدەن شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەردانی کێڵگەکانیان بکەن.
دەشڵێت، دەبێت لە حاڵەتێکی وەهادا ئاگاداری و رەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم وەرگیرێت لە چۆنیەتی میکانیزمی سەردانەکە و بە پێچەوانەوە تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن.