کابرای دزیش دەستگیر کرا

بۆ پرسە چووە رانیە؛ هەرچی پارەی پێبوو لەناو ئۆتۆمبێلەکی لێیدزرا

964+

شۆڕش قادری

هاوڵاتییەک بۆ پرسە چووەتە رانیە، هەرچی پارەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو لێیدزرا، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان نەیانهێشت بە غەدرلێکراوی بگەڕێتەوە، کابرای دزیان دەستگیر کرد و پارەکەیان لێ سەندەوە.

عەقید شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، “هاوڵاتییەکی دانیشتووی دەرەوەی سنووری ئیدارەی راپەڕین رۆژی 15.4.2025 بۆ پرسەیەک سەردانی رانیەی کردووە، بە وتەی خۆی نزیکەی سێ هەزار دۆلاری ئەمریکی و بڕی حەوت ملیۆن دیناری عێراقی لە ناو ئۆتۆمبیلەکەیدا بووە و لێی دزراوە”.

“دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هاوڵاتییەکە لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و دوای بە داواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری پێویست، توانرا لە کەمتر لە 24 کاتژمێر تۆمەتبار بەناوی (ج.ح.پ) لە دایکبووی ساڵی 1985 لە رەگەزی نێر و دانیشتووی رانیە، بدۆزرێتەوە و دەستگیر کرا”، شۆڕش ئیسماعیل وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار لە دەرەوەی وڵات دەژیا و بەسەردان گەڕاوەتەوە رانیە، پێشتریش دوو جار لەسەر دزیکردن حوکم دراوە و جگە لەوەش بە تۆمەتی تاوانی دزیکردن فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

شۆرش ئیسماعیل وتیشی، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار، توانرا دەست بەسەر هەموو پارەی دزراوەکەدا بگیرێت و گەڕاندوویانەتەوە بۆ خاوەنەکەی.

لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەر و پۆلیس، دانیناوە بە تاوانەکەیدا، لەئێستاشدا بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

دزێکى 700 هەزارى دەستگیرکرا

دزێکى 700 هەزارى دەستگیرکرا

باندێکی دزیکردن لە رانیە دەستگیرکران

باندێکی دزیکردن لە رانیە دەستگیرکران