عێراق

لە چارەگى یەکەمى ئەمساڵد؛ زیاتر لە 3 هەزار تۆمەتبارى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون

964+

وریا فەتاح

تەنیا لە سێ مانگى یەکەمى 2025 دا، زیاتر لە سێ هەزار تۆمەتبارى مادەى هۆشبەر لە عیراق دەستگیرکراون، بڕێکى زۆرى مادەى هۆشبەریش دەستى بەسەرداگیراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20.4.2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکانى عێراق، دەستگیرکردنى 3006 تۆمەتبارى مادەى هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنى 2 تۆن و 166 کیلۆ مادەى هۆشبەرى، تەنیا لە چارەگى یەکەمى ئەمساڵدا، راگەیاند.

وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە روونى کردووەتەوە، لەو ماوەیەدا  973 تۆمەتبارى مادە هۆشبەرەکانیش لە دادگا سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

هەروەک باسى کردووە، لە ئەنجامى رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان 2 تۆمەتبار کوژراون و 13 کەسیشیان لێ بریندار بووە.

دەستگیرکرا؛ نزیکەى 5 هەزار حەبى هۆشبەرى لە کۆسەرەدا شا...

دەستگیرکرا؛ نزیکەى 5 هەزار حەبى هۆشبەرى لە کۆسەرەدا شاردبووەوە