"لەسەر رێگای پێنجوێن – سەیدسادق مەترسیان دروستکردووە"

دوو شۆفێر تانکەر دەستگیرکران؛ تانکەرەکانیش دەستیان بەسەرداگیرا

964+

شۆڕش قادری

دوو تانکەر لە رێگای نێوان پێنجوێن – سەیدسادق هەر رۆیشتوون و سووتەمەنیان رشتووە، پۆلیسی دارستان و ژینگە لە شۆفێرەکانیان خۆش نەبوو و دەستگیری کردن، تانکەرەکانیش دەستیان بەسەرداگیرا.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “لە شەقامی سەرەکی نێوان قەزای پێنجوێن و سەیدسادق، دوو شۆفێری بارهەڵگر لە لایەن کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێنەوە دەستگیرکراون کە هەستابوون بە گواستنەوەی سووتەمەنی، بەڵام بەهۆی لێچوون و رژانی سووتەمەنی و بڵاوبوونەوەی بەسەر شەقامەکەدا، مەترسیان بۆسەر گیانی شۆفێرانی دیکە دروست کردبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو بارهەڵگرەکەدا دەستیان بەسەرداگیراوە، دادوەر لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

لەسەر رێگەی پێنجوێن؛ 33 تانکەر رۆنی رەشیان رشتووە

لەسەر رێگەی پێنجوێن؛ 33 تانکەر رۆنی رەشیان رشتووە

ئەمبەر و ئەوبەری رێگای باشماخ پڕ بووە لە تانکەر و بارهە...

ئەمبەر و ئەوبەری رێگای باشماخ پڕ بووە لە تانکەر و بارهەڵگر