شێرزاد حەسن بۆ 964
“پێم دەڵێن 10 ساڵە خۆت دووبارە دەکەیتەوە”
964+
ژێوار خدر
لە کۆتا ئێوارەی پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆکتێب نوسەر و روناکبیر شێرزاد حەسن باسگەلێکی زۆری دەربارەی کۆمەڵگا و سیاسەت و ئاین و ژن بۆ 964 کرد.
شێرزاد حەسن نووسەر و روناکبیری کورد بۆ 964م وتی، دەمێک ساڵە دەنوسم و قسە دەکەم باسی ژن، پەروەردە و سیاسەت و ئاراستەکردنی کۆمەڵاگا بەشێوەیەکی تەندروست، کەچی پێم دەڵێن 10 ساڵە خۆت دووبارەدەکەیتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ گەنجە کوڕەکانی وڵات کچەکان بواریان نەبووە ئەگینا ئەوانێش کۆچیان دەکرد و دەڕۆشتن، بەشداری پێکردنی ژن لە سیاسەت و زۆر بواری دیکە هێشتا وەک پێویست نییە و پشتگوێخراون.
سەبارەت بە ئێستای سۆشیال میدیاو بەشداری خەڵک دەڵێت، غەمگینە بەوەی کەسانێک هەن بەس جنێو دەدەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی