بۆ ئاسانکاری هاتوچۆ

ترافیکەکانی سەنتەری قەزای کۆیە هەڵدەگیرێت و دەکرێن بە فولکە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

بە مەبەستی ئاسانکاری هاتۆچۆ و کەمکردنەوەی لۆد لە شەقامەکانی سەنتەری قەزای کۆیە، ترافیکەکانی ناوشار لە فولکەی گردی و فولکەی سەوز هەڵدەگیرێت کە ژمارەیان شەش ترافیکە.

لە مەیدانی ترافیکەکەدا فولکەی خولانەوە دروست دەکرێت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل نەوەستێت و بەردەوام بێت لە رۆیشتن و قەرەباڵغی دروست نەبێت.

سەنگەر سەڵاح، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە بە 964ـی وت، نەهێشتنی ترافیک لەو دوو شوێنە و دروستکردنی فولکە، ئامانج لێی ئاسانکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە لە سەنتەری شارەکەدا و کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی ئێواران و بەیانییانە، زۆر جار ترافیکەکان بەشێک بوون لە دروستبوونی جەنجاڵی و قەرەباڵغی، بۆیە بە مەبەستی زیاتر رێکخستنەوەی هاتۆچۆ ئێمە پۆلیسی هاتوچۆ لە فولکەکان جێگیر دەکەین.

وتیشی، “بڕیاری لابردنی ترافیکەکان لە لایەن لیژنەیەکەوە دراوە کە هۆبەی هاتوچۆی هەولێر و کۆیە و شارەوانیی کۆیەی تێدایە، گەر پێویست بکات  ئەوان دەتوانن چاودێری شەقامەکان بکەن و بڕیاری هەڵگرتنی تەواوی ترافیکەکانی شار بدەن و کەموکوڕییەکان ببینن و تاوەکو چارەسەری بکەن.

ئەو دوو فولکەیەی کە دروست دەکرێت تازەنین و نزیکەی 20 ساڵ پێش ئێستاش فولکەی تێدا بووە، بەڵام لابراون بە هۆکاری دیزاین و ماستەرپلانی نوێی شارەکەوە، دیار نییە ئەمجارەش تا چەند ساڵی تر دەمێنێتەوە و لانابرێن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوای 35 ساڵ لە دروستبوونی حاجیاوا فولکەی بۆ دروست دەکرێ...

دوای 35 ساڵ لە دروستبوونی حاجیاوا فولکەی بۆ دروست دەکرێت