رێکەوتن واژۆ کرا

ماستەرکاردی رافیدەین بۆ هاوردەکارانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمپانیای کی کارد و یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رێککەوتن، سەرجەم ئەندامەکانی ئەو یەکێتییە بتوانن سوودمەند ببن لە دەرهێنانی ماستەرکاردی “هاوردەکاران” و مامەڵەی پێ بکەن.

کۆمپانیاکە حەوت جۆر ماستەرکاردی هەیە، پێنج جۆریان بێ بەرامبەرە، ئەوەی دەدرێ بە ئەندامەکانی ئەو یەکێتییە لە بێ بەرامبەر و تایبەتە بە پیشەکەیان.

ئەمڕۆ شەممە 19.4.2025 رێککەوتنەکەیان واژۆ کرد، و مستەفە عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتییە بە میدیاکانی وت، ماستەرکاردەکە لە بنەڕەتدا 150 ملیۆن دیناری تێدا بوە بۆ مامەڵە، بەڵام ئێستا مانگانە 50 ملیۆن دیناری تێدایە و هاوردەکاران دەتوانن سوودی لێ ببینن هاوردەت کاڵای پێ بکەن.

دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێ، سەرۆکی یەکێتییەکە دەڵێت، ئەندامانی ئێمە هەر کەسێکیان چەند کۆمپانیای هەبێ، دەتوانێ ئەوەندە ماستەردکار دەربهێنێت.

گرێبەستی نێوان یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای کی کارد، لەلایەن بانکی ڕافیدەین و کەوتووتە بواری جێ بەجێکردنەوە.

ئەمڕۆ یەکەم وەجبەی ئەندامانی یەکێتییە، مامەڵەی دەرهێنانی کارتەکەیان بۆ ئەنجام درا لەڕێگەی کارمەندانی کۆمپانیای کی کارد لەبارەگای یەکێتییە و لەرۆژانی داهاتوو، کارمەندێکی کۆمپانیاکە مامەڵەی سەرجەم ئەندامەکانی دیکەیان رایی دەکات.

سەنتەری بازرگانی لە نێوان کوردستان و هیند کرایەوە

سەنتەری بازرگانی لە نێوان کوردستان و هیند کرایەوە

هاوردەکارانی کورد بۆ پێشانگەیەکی میسر بانگهێشت کران

هاوردەکارانی کورد بۆ پێشانگەیەکی میسر بانگهێشت کران