رەنگە لە ئیتاڵیا بژیت

“بەمنزیکانە ئۆجەلان ئازاد دەکرێت”

964+

شۆڕش قادری

بەقسەی محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەداری کورد، دوای ئەوەی حکومەتی ئیتاڵیا رەگەزنامە و پاسپۆرتی بەخشییە، عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بەمنزیکانە ئازاد دەکرێت و پێدەچێت بچێتە ئیتاڵیا بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسینێکی بەناوی سوپرایزەکانی پڕۆسەی ئاشتی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “ئەوکاتانەی ئۆجەلان لە رۆما لە نەخۆشخانەیەکی سەربازیی دەستبەسەر بوو و پاش ماوەیەك گواستیانەوە بۆ شۆێنکی تایبەتی، لە بەردەمی نەخۆشخانەکەدا مەیدانێکی گەورە هەبوو، لەو گۆڕەپانەدا بەدەیان هەزار مرۆڤی کورد کۆبوونەوە و بەیانیان بە رێپێوان دەچوون بۆ بەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی و ئەنجومەنی وەزیران و داوایان دەکرد کە پەناهەندەیی سیاسی بدرێت بە ئۆجەلان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوکات رۆژنامەکان و میدیای ئیتالیا بە مانشێتی گەورە دەیاننووسی، رووبارێك لە مرۆڤی کوردی دیاسپۆرا رژاونەتە شەقامەکانی رۆما و داوای پەناهەندیی ئۆجەلان دەکەن، بەڵام ئەوە ئێستا بە بڕیاری حکومەت و پەرلەمانی ئیتالیا رەگەزنامە و پاسپۆرتی ئیتاڵی بەخشرا بە ئۆجەلان.

بەباوەڕی ئێمە و بیرکردنەوەی تایبەتی خۆم، بەمنزیکانە ئۆجەلان ئازاد دەکرێت و لەوانەشە بچێتە ئیتاڵیا و لەوێ نیشتەجێ ببێ

پێنجوێنی دەشڵێت، “بەباوەڕی ئێمە و بیرکردنەوەی تایبەتی خۆم، بەمنزیکانە ئۆجەلان ئازاد دەکرێت و لەوانەشە بچێتە ئیتاڵیا و لەوێ نیشتەجێ ببێ، بۆ ئەوەی بتوانێ هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ سەرخستن و پێشکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی”.

پەیامەكەی ئۆجەلان كاردانەوەی ئەرێنی لای كوردستانیان د...

پەیامەكەی ئۆجەلان كاردانەوەی ئەرێنی لای كوردستانیان دروست كرد

لەوکاتە ئۆجەلان دەستى ئاشتى درێژکردووە تورکیا 10 هێرشى ...

لەوکاتە ئۆجەلان دەستى ئاشتى درێژکردووە تورکیا 10 هێرشى ئەنجامداوە