وێنەیەكی كۆبوونەوەی سودانی و شەرع و میری قەتەڕ. فۆتۆ: ina
لەگەڵ كێ كۆبووەوە؟
محەمەد شیاع سودانی بەپەلە گەیشتە قەتەڕ
لە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بە سەردانێكی رانەگەیاندراو و بەپەلە، سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی گەیشتە قەتەڕ و لەگەڵ میری ئەو وڵاتە و سەرۆكی سوریا كۆبووەوە.
ئەم ئێوارەیەی پێنجشەممە 17.4.2025 وێنەیەك بڵاوبووەتەوە و كۆبوونەوەی سودانی، لەگەڵ میری قەتەڕ تەمیم بن حەمەد و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتیی سوریا پێشاندەدات، كە ئاژانسی دەنگوباسی عێراق بڵاویكردووەتەوە.
هاوكات ئاژانسەكە دەڵێت، كۆبوونەوەكە لە بارەی رەوشی ئێستای ناوچەكە و ئەو ئاڵنگارییانەیە، كە رووبەڕووی بووەتەوە.
هەروەها دەڵێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای كردووە، سوریا هەنگاوی نوێ و كارا بهاوێژێت بۆ نەهێشتنی چەكدارانی داعش.
بەڵام سەرچاوەی دیكە باسی ئەوەیان كردووە، كۆبوونەوەكە سەبارەت بە كردنەوەی سنووری نێوان عێراق و سوریا و دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووە.
سودانی
سودانى لە یادى مەرگەساتى هەڵەبجەدا:
رێگە نادەین دیکتاتۆریەت بە هەر ناوێک بێت بگەڕێتەوە
بە تەلەفۆن قسەیان کرد
نێچیرڤان بارزانی و سودانی داوای هەماهەنگی و یەک هەڵوێستی دەکەن
وهزیری دهرهوهی فهرهنسا:
ماكرۆن پهیوهندی به نێچیرڤانی بارزانی و سودانییهوه كرد
بهوهكالهت