سەیرانگەى بەرلوت پاککرایەوە

“سەیرانکەران شووشەى کحول و دایبى جێدەهێڵن”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

15 کچ و کوڕى ژینگەپارێز، سەیرانگاى بەرلوتى سنوورى کەلاریان لە پاشماوەى سەفرەکەران پاککردەوە، وەک باسى دەکەن، شووشەى مادە کحولییەکان و دایبى منداڵان، زۆرترینى ئەو پاشماوانەن کە سەیرانکەران لە دواى خۆیان جێیان دەهێڵن.

خاتوو نەغم محەمەد، چالاکوانی ژینگەیی کە دەستکێشى کردووە و قۆڵى لێهەڵماڵیوە و پاشماوەکان پاکدەکاتەوە، بە 964ـى وت،”ماوەیەکى زۆر لە سەیرانگاکان دادەنیشین و خۆشى دەبینین، بۆیە پێوستە 5 خولەکیش بۆ پاککردنەوەى شوێنەکانمان تەرخان بکەین”.

“خوێندکاران و منداڵەکان فێر دەکەین کە دێنە دەرەوە شوێنی خۆیان خاوێن بکەنەوە، کەچی گەورەکان پیسی دەکەن”،نەغم محەمەد وای وت.

بە وتەى ئارام محەمەد کە چالاکوانێکى دیکەى ژینگەییە و لەگەڵ ئەو تیمە سەرقاڵى پاککردنەوەى پاشماوەى سەیرانکەرانە، زۆرینەى ئەو پاشماوانەى کۆیانکردووەتەوە دایبى و شووشەى مادە کحولییەکانە.

دەشڵێن: شووشەکە دەشکێنن و وردى دەکەن، ئەوەش هەم کۆکردنەوەى زەحمەت دەکات، هەم مەترسى زیاتر دروست دەکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ژینگەی گەرمیان تاقیکردنەوە بۆ هەوای ئیدارەکە دەکات

ژینگەی گەرمیان تاقیکردنەوە بۆ هەوای ئیدارەکە دەکات