یه‌كشه‌ممه‌ى دادێ ده‌كرێت
بارانبارین فێستڤاڵى به‌هاره‌ى كه‌ركوكى دواخست
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌ركوك له رێگه‌ى شاره‌وانییه‌كانییه‌وه، خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنى فێستڤاڵێكه، به‌ڵام بارانبارین رێگه‌ى نه‌دا له‌كاتى خۆى كه رۆژى كه 14.4.2025 بوو به‌ڕێوه‌ى ببات و وا بڕیاریداوه له رۆژى 20.4.2025 به‌ڕێوه‌بچێت.
شاهین خالید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى شاره‌وانى پردێ به 964ـى وت، هۆكارى بارانبارین و ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا كاتى فێستڤاڵه‌كه‌ى دواخست، به‌لام له رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی “فێستڤاڵه‌كه به‌رهه‌مه‌كانى نه‌مامگه‌ى شاره‌وانییه‌كان له كه‌ركوك نمایش ده‌كات كه بریتین له نه‌مام و دره‌خت و گوڵ و گوڵزار”.
شاره‌وانى پردێ وه‌ك ساڵى پار به‌و به‌رهه‌مانه‌ى خۆى به‌شدارى ده‌كات كه له نه‌مامگه‌كه‌ى به‌رهه‌می ده‌هێنێت.