کەشوهەوا

باران کۆتایی هات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە 

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی ئەوەی کردووە کە باران بارینی ئەم دوو رۆژەی رابردوو کۆتایی هاتووە و ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما 3 – 5 پلە لە چاو دوێنێدا بەرزتر دەبنەوە.

هەرچی سەبارەت بە سبەینێ هەینییە واپێشبینی کراوە، کەش خۆش دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر لە چاو ئەمڕۆشدا بەرز دەبنەوە، یانی بە کورتی دەتوانن گەشت و سەیرانی خۆشی خۆتان بکەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 17.4.2025
کەش / ئاسمان لە نێوان سامال و پەڵە هەور دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20  )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با /لەنێوان باکووری خۆرهەڵات و  باکوورى رۆژئاوا .
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (3-5 ) پلەی سیلیزى لە تۆمارەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 –  10 ) کم دەبێت

بەرزتری پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر : 21  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :18 پلەی سیلیزی
سۆران : 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان :23 پلەی سیلیزی