شوێنێكی گه‌شتیارییه‌و كه‌مترین سێبه‌رى لێیه
له بنارى چیاى مه‌قلوب 4000 شه‌تڵه به‌ڕوو چێندران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ڵمه‌تێكى نه‌مام چاندن له بنارى چیاى مه‌قلوب به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا چوار هه‌زار شه‌تڵى به‌ڕوو له شوێنی جیاوازى ئه‌م چیایه چێندران.
بنارى چیای مه‌قلوب ده‌كه‌وێته سنوورى ناحیه‌ى زێلكانى سه‌ر به قه‌زاى شێخان له پارێزگاى دهۆك.
ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د عه‌لى سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه، به 964ـى وت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌مترین رێژه‌ى دار و دره‌خت له بنارى چیاى مه‌قلوب هەیه بۆیه به‌پێویستمان زانى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى بۆ ئه‌نجام بده‌ین.
وتیشی “ئه‌و به‌ڕووانه‌ى چاندران له دوو جۆرن جۆرێكیان درێژ و باریكه و ئاژه‌ڵه‌كان بۆ خواردن سوودى لێوه‌رده‌گرن دووه‌میشیان خڕ‌و قه‌ڵه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت بۆ خواردن به‌كارى بهێنێت”.
به‌ڕووه‌كان پێشتر وه‌كو ده‌نك له سنووره‌كانى ئاكرێ، ئامێدی، بارزان، شیلادزێ و ده‌ركار كۆكرابوونه‌وه و له نه‌مامگه‌ى تایبه‌ت چێندران تاوه‌كو بوونه شه‌تڵ و ئینجا له‌و هه‌ڵمه‌ته هه‌موویان چێندران.
ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، پێشتر له ساڵى 2003 ـه‌وه له بنارى ئه‌م چیایه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه دارێكی زۆر بڕاون، به‌شێكی زۆرى داره‌كانیش به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه سووتاون و به‌وهۆیه‌وه بناره‌كه هیچ دارێكی لێنه‌ماوه، وتیشی “به‌رده‌وامیش گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانى چیاكه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌مترین سێبه‌رى لێیه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ته‌نیا له رووى مه‌عنه‌وه‌ییه‌وه هاوكاریان كردوون و كاری چاندن و پێگه‌یاندنى به‌ڕووه‌كان هه‌موویان خۆیان ئه‌نجامیان داوه.
به‌قسه‌ى ئه‌م ئه‌ندازیاره زیاتر له 100 ساڵه له‌سنوورى ناحیه‌كه‌یاندا به‌وشێوه‌یه هه‌ڵه‌مه‌تى به‌رفراوان بۆ چاندنى دار ئه‌نجام نه‌دراوه، پلانیشیان ئه‌وه‌یه كه جگه له‌م چوار هه‌زار شه‌تڵه 400 هه‌زار شه‌تڵى دیكه‌ى به‌ڕووش له داهاتوودا بچێنن.