لە خولی ئەستێرەکانی عێراق

دوو یارییە بەدوای یەکدا یانەی زاخۆ تامی بردنەوە ناکات

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەگوڵێکی بێبەرامبەر زاخۆ بەنەفتی میسان دوڕا ئەمە دووەم دۆڕانی لە دوای یەکی یەنەکەیە.

لەچوارچێوەی گەڕی 28ـی خولی ئەستێرەکانی عیراق، زاخۆ نەیتوانی لەیاریگای خۆی و لەناو هاندەرەکانیدا سەربکەوێت و سێ خالی گرنگی لەدەستدا.

تاکە گۆڵی یاریەکە لە خولەکی 19ـەی گێمی یەکەم لەلایەن دیمی داودە هێرشبەری نەفتی میسان تۆمارکرا و بەو گۆڵە بۆ نەفتی میسان و ئاستێکی خراب بۆ یانەی زاخۆ گێمی یەکەم کوتایی هات.

لەگێمی دووەمدا تەڵاڵ بەلوشی راهێنەری یانەی زاخۆ گوڕانکاری زۆری کرد بەڵام نەیتوانی هیچ لەئەنجامی یاریەکە بگۆڕێت و توشی دووەم دۆڕانی لەسەر یەک بوو.

دوای یاریەکە هاندەرانی یانەی زاخۆ لەبەردەم یاریگا گردبوونەوە و فیکە و هوتافیان دژی یانە و دەستەی کارگێڕی یانەکەیان لێدا و داوای رونکردنەوەیان لەسەر  ئەنجامە خراپەکانی ئەم دوایەی زاخۆ کرد.

بەم ئەنجامە زاخۆ هەر لە ریزبەندی سێیەم مایەوە و نەفتی میسانیش بۆ ریزبەندی حەوتەم پێشکەوت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

یانەی زاخۆ لەبەرامبەر دهۆک بە دۆڕاو دانرا

یانەی زاخۆ لەبەرامبەر دهۆک بە دۆڕاو دانرا