گرافیک؛ 964+
ئه‌مڕۆش ساڵیادی كیمیابارانهكهیه
بهركهوتووێكی چه‌كی كیمیایی له گوندێكی بالیسان گیانى له‌ده‌ستدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له سنوورى ناحیه‌ى بالیسان، بهركهوتووێكی چه‌كی كیمیایی گیانى له‌ده‌ستدا، له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ساڵیادى كیمیابارانكردنهكهى ئه‌م ناوچه‌یه‌یه، خاوه‌نى چوار منداڵه و تاوه‌كو پێش گیان له‌ده‌ستدانى كاریگه‌رییه‌كى ئه‌م چه‌كه‌ى له‌سه‌ر هه‌بووه.
به‌ركه‌وتووه‌كه، ناوى زارا کەریم وەیسی خه‌ڵكی گوندى مه‌له‌كانى سەر بەم ناحیەیەیە.
فه‌رهاد عه‌زیز شێوهسانى، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى ناحیه‌ى بالیسان به 964ـى راگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌م به‌ركه‌وتووه گیانى له‌ده‌ستداوه كه خه‌ڵكی گوندى مهلهكانه و پێشتر به چه‌كی كیمیایی له‌و گونده‌ش درابوو.
وتیشی “ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه ئه‌م به‌ركه‌وتووه كاریگه‌رییه‌كانى چه‌كى كیمیایی له‌سه‌ر بووه و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر سییه‌كان و كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خاوه‌نى كوڕێك و سێ كچه و چه‌ند ساڵێك پێش ئێستاش هاوسه‌ره‌كه‌ى كه به‌هه‌مانشێوه به‌ركه‌وتووى ئه‌م چه‌كه بوو، گیانى له‌ده‌ستداوه.
رۆژی 16.4.1987 بۆ یەکەمین جار رژێمی بەعس، چەکی قه‌ده‌غه‌كراوى کیمیایی لە دژی دانیشتوانی بالیسان و شێخوەسانان بەکارھێنا، دواتر لە ساڵی 1988 دیسانه‌كه هەردوو شوێنەکەى به‌م هه‌مان چه‌ك بۆردومان كرده‌وه كه بەهۆیەوە 288 ھاوڵاتی مەدەنی گیانیان به‌خشی و زیاتر لە 300 کەسیش بە کاریگەریی ئەو چەکە برینداربوون، کە بەشێکیان تائێستاش چارەسەر وەردەگرن.