سه‌لمان له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانى چه‌كی كیمیاوى گه‌وره ده‌بێت
964+
مه‌جید بیتوێنی – شێخۆسانان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 36 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانی بالیسان و شێخوەسانان تێدەپەڕێت.
ساتەوەختی چیرۆکی روداوەکە و ژان و ئازارى هه‌میشه‌یی بەرکەوتوانى چه‌كی كیمیاوى، چیرۆكى جیاجیان لاى خه‌ڵكی ئه‌م سنووره.
سەلمان عەزیز دانیشتوی گوندی شێخوەسانانە، یه‌كێكه له به‌ركه‌وتوه‌كانى ئه‌و چه‌كه، ئێستا به‌هۆى به‌ركه‌وتنه‌كه‌یه‌وه، ناتوانێت 100مەتر بڕوات تەنگەنەفەس دەبێت .
ده‌شڵێت “چاوەکانم تارماییەکی کەم دەبینن و حەوت نەشتەرگەریشم کردووە”.
داوا دەکات نەخۆشخانەیەکی تایبەتیان بۆ بکرێتەوە یان بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوە بکرێن.