قسەڕۆیشتووەکانی کوردستان و عێراق لەوێن
کەمێکی دیکە نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کەمێکی دیکە نۆیەمین دیداری سلێمانی بەبەشداری کەسایەتییە سیاسیی و حکومییە دیارەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەستپێدەکات.
دیداری سلێمانی ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى پێشووى عێراق، خانەخوێى دیدارەکەیە و محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى و دەیان گەورە بەرپرسى دیکەى حکومى و حزبى لەوێ دەبن و قسە دەکەن.
964 هاوبەشی میدیایی نۆیەمین دیداری سلێمانییە و رووماڵی دیدارەکە دەکات.
پێداچوونەوە: شۆرش قادری