"تا پاییز دەتوانین ئاو دابین بکەین"

بەنداوی دوکان گرفتی کەمئاوی نابێت

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هەرچەندە ئەمساڵ تاڕادەیەک ساڵێکی وشک و کەمبارانی بوو، بەڵام بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان دەڵێت، گرفتی کەمئاوییان نابێت تا پاییز دەتوانن ئاو دابین بکەن بۆ شاری سلێمانی و دەورووبەری.

کۆچەر تاهیر بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە 964ـی وت، “ئەو بارانەی ئەمساڵ باریوە کەمە و ساڵێکی وشک بوو، بەڵام دەتوانین ئاو دابین بکەن تا وەرزی پاییز لە رێگەی بەنداوی دوکانەوە”.

باسی لەوەشکرد، هەر تاکێک لە رۆژێکدا لە کوردستان نزیکەی 250 لیتر ئاو بەکاردەهێنێت، بەڵام لە دەرەوەی وڵات لەو رێژەیە زۆر کەمترە و هیوا دەخوازن ئەو رێژەیە لەلایەن هاوڵاتیانی کوردستانیشەوە کەم بکرێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

رۆژانە شەش سانتیم ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان دادەبەزێت

رۆژانە شەش سانتیم ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان دادەبەزێت

ئاوی بەنداوی دوکان ملیارێک مەتر سێجا زیادی کردووە

ئاوی بەنداوی دوکان ملیارێک مەتر سێجا زیادی کردووە