ئەمڕۆ دووم رووداوە لەو ناوچەیە

لەسەر رێگای بەردەڕەش – کەڵەک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای بەردەڕەش – کەڵەک کەسێک گیانی لەدەستدا، وتەبێژی تەندروستی بەردەڕەشیش دەڵێت، لەدوای نیوەڕۆوە ئەوە دووەم رووداوی هاتوچۆیە لەسنوورەکە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.4.15، لەسەر رێگای گشتی بەردەڕەش بۆ کەڵەک روداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویدا، گەنجێک بەناوی”محەمەد عەبدولرەحیم” دانیشتووی گوندی گردەپانە لەناحیەی دارەتوو لەسنووری قەزای بەردەڕەش بەهۆی رووداوەکە گیانی لەدەست دا.

نەشوان بەرزەنجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای بەردەڕەش بە 964ـی وت، بەهۆی ئەو رووداوەوە گەنجێک گەندراوەتە فریاکەتن و هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدابوو.

وتیشی، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە و دوای پشکنین رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.

باس لەوەشیکرد، تەنیا ئەمڕۆ لە دوای نیوەڕۆوەدوو رووداوی هاتوچۆ روویداوە لە رووداوەکەی دیکەش دوو کەس بە سەختی بریندارن و لە ژطر چاودێری پزیشکیدان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گەنجێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

گەنجێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا