راوێژكارێكی دەستووری بۆ 964:

“ترسێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە له‌ئارادایە”

964+
محەمەد فاتیح

بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ترسی ئەوە هەیە لە رێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە ئاستەنگی بۆ دروست بكرێت.
ئازاد دۆسكی، راوێژكاری دەستووری، تایبەت بە 964ـی وت، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ شیعە و سوننەكانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە بڕیاری بەپارێزگابونی هەڵەبجە بدەن و دادگاكەش بە بڕیارێكى فەرمانسالارى -الأمر الولائی- ئەو دانیشتنەی پەرلەمان بە نادەستووری لە قەڵەم بدات كە دەنگیدا بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
وتیشی “ترسی گەورەم هەیە لە دادگای باڵای فیدڕاڵی، چونكە بە سیاسی كراوە و هەر لەگەڵ سكاڵا تۆماركردن لە دژى ئەو دانیشتنەی پەرلەمانی عێراق، كە هەڵەبجەی بە پارێزگا ناساند، راستەوخۆ هەڵیبوەشێنێتەوە و بە نادەستووری هەژماری بكات”.
به‌قسه‌ى ئه‌م راوێژكاره‌، بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەم گۆڕانكارییە لە ماوەی ئەم یەك دوو هەفتەیەدا روودەدات.
“كێشەی تەرخانكردنی بودجە بۆ پارێزگای هەڵەبجە، گرفتێكه‌ له‌ به‌رده‌م حكومه‌تى عێراقی، چونكه‌ پارێزگایەكی بەرهەمهێنەری نەوت نییە و له‌وانه‌یه‌ بەغداش ئامادە نه‌بێت لە پشكی عێراق بودجەی بۆ تەرخان بكات”، ئازاد دۆسكی واى وت.
بەپێی دەستوور، ئەندامانی پەرلەمانى عێراق بۆیان هەیە لە دادگای فیدڕاڵی تانە لەو بڕیارانە بدەن كە لە پەرلەمان دەردەچن و دادگاكەش دوابڕیار دەدات و یەكلایی دەكاتەوە.
ئەمڕۆ 14.4.2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد و بوو بە 19ـەمین پارێزگای عێراق.

هەڵەبجەییەکان دڵخۆشییەکەیان لەگەڵ خەڵکی هەولێر بەشکر...

هەڵەبجەییەکان دڵخۆشییەکەیان لەگەڵ خەڵکی هەولێر بەشکرد

بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەس نییە بەڵکو خزمەتکردنی گرن...

بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەس نییە بەڵکو خزمەتکردنی گرنگترە

چەپكەگۆڵی 964 بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان

چەپكەگۆڵی 964 بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان