تۆمەتەكان چین؟

پۆلیسی هەولێر چەند تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا چەند تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاواز دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە سۆشیال میدیای خۆی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 13.4.2025 رایگەیاند، چەند كەسێكیان بە تۆمەتەكانی تەقەکردن، هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، هەڕەشەکردن، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەندین تاوانی دیکە، دەستگیركران، کە تۆمەتباری یەکەم بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەستگیر کرا.

پۆلیسی هەولێر هەروەها دەڵێن، لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و نایاسایی بەردەوامن، هەروەها ئەوەشیان خستووەتەڕوو، “هەر کەسێک یاساشکێنی بکات و تاوان ئەنجام بدات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێ و بەپێی یاسای سزادان دەستگیر دەکرێت و رادەستی دادگا دەکرێت”.

پۆلیسی هەولێر: باندێكی قۆڵبڕینمان دەستگیر كرد

پۆلیسی هەولێر: باندێكی قۆڵبڕینمان دەستگیر كرد