سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ بۆ 964:
“له‌ناو ئه‌ده‌بیاتى كوردیدا فه‌وزایه‌كی زۆر هه‌یه و من لێی بێبه‌ریم”
964+
ژیوار خدر
سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ یه‌كێك له شاعیره دیاره‌كان له‌ناو پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تیى كتێب له هه‌ولێر به 964ـى وت، ئه‌و ماوه‌یه‌ى بێده‌نگه له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناو ئه‌ده‌بیاتى كوردیدا فه‌وزایه‌كی زۆر دروست بووه، كه ئه‌و لێی بێبه‌رییه.
وتیشی “ده‌ركه‌وتنى زۆر له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر باش نییه”.
سەرکەوت رەسوڵ، ماوه‌یه‌كه به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانى له رێگاى ژیریی ده‌ستكرده‌وه بڵاوده‌كاته‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و به‌رهه‌مانه كه بۆ گۆرانی ده‌یاننووسێت و هانى هونه‌رمه‌ندانى گۆرانیبێژیش ده‌دا سوود له ژیریی ده‌ستكرد وه‌ربگرن.