هێڵى فڕۆكەکان هەوردز نین

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی له‌ دروستبوونى هێڵى فڕۆكه‌كان پێشبینى باران‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌زایه‌كی بوارى كه‌شناسی تێبینى ئه‌و هێڵه‌ سپیانه‌ى كردووه‌ كه‌ فڕۆژكه‌كان له‌كاتى هاتوچۆیاندا له‌ ئاسمان دروستى ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت ئه‌وه‌ هه‌ورى سیرۆسی پێده‌ڵێن په‌یوه‌ندی به‌ هه‌وردزینه‌وه‌ نییه‌.

شاڵاو هیدایەت، شاره‌زای كه‌شناسی هێلى فڕۆكه‌كانى له‌ ئاسمانى ناحیه‌ى بالیسان بینیوه‌ و بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆى دروستبوونی هێڵی سپی فڕۆکە كه‌ به‌ هەوری سیرۆس ناسراوه‌، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ شێ لەناوچەکە لە ئاستێکی گونجاو و باشدایه و بەهۆی هاتنی ئەو بارستە هەوا ساردەی جەمسەری ئەمڕۆ هەوری پێش باران دروستبونەوە لەوانه هەوری سیرۆس.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ ئه‌و شه‌پۆڵە بارانه‌ى پێشتر باسى کرد بۆ ناوەڕاستی ئه‌م هەفتەیه‌ بەولاوە، جێگیر دەبێت ئەویش بەهۆی ئەوەوە كه‌ لە ئێستاوە شێی گونجاو و باش هەیه لە چینە بەرزەکاندا هەروەها شێی سەتحیش واتا نزیک سەرڕووی زەوی بەهۆی زۆری و فراوانی رێژەی سەوزایی وەرزی بەهار و تەڕی خاک لەئاستی پێویستدایه.

به‌قسه‌ى ئه‌م شاره‌زایه‌، بەهۆی دروستبوونی ئەو هێڵە سپیانەی پاشماوەی فڕۆکەوە بە ئەگەری زۆر شەپۆڵی دابارینی ئەم هەفتەیە سەرتاسەری ناوچەکان دەگرێتەوە هەورە بروسکه‌ی لەگەڵ دەبێت لەگەڵ تەرزە لەهەندێ شوێن و بارینی بەفر لە شاخاویه بەرز و ناوچە کوێستانە سنورییه‌کان .

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، دروستبوونی هێڵی سپی فڕۆکەکان لە ناوچەکە هیچ پەیوەندییه‌كى بە هەوردزین و شەپۆل دزینەوە نیه، به‌ڵكو کاتێک ئەو هەڵمەی لە بزوێنەری فڕۆکەوە دەرده‌چێت لەگەڵیدا لە چینە بەرزه‌کاندا هەوای سارد و شێی گونجاو هه‌یه بۆیە هێڵێک بەشێوەی هەوری سپی لەدوای فڕۆکەوە دروست دەبێت.

کەشناسی دەڵێت لە سیدەکان زۆرترین بڕی باران باریوە

کەشناسی دەڵێت لە سیدەکان زۆرترین بڕی باران باریوە

ئاسمان هەورە و نمەبارانی پچڕ پچر بەردەوامە

ئاسمان هەورە و نمەبارانی پچڕ پچر بەردەوامە