تیمەکانى پۆلیسى دارستان دەستبەسەر تۆڕى راوچیاندا دەگرن
دوو راوچیش دەستگیرکران
پۆلیسى دارستان بە فەردە تۆڕى راوچیان هەڵدەگرێتەوە
964+
وریا فەتاح
مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان و ژینگە بەردەوامن لە رووماڵى چەم و رووبارەکان بۆ رێگریکردن لە راوکردنى ماسى، لە دەریاچەى دوکان 12 تۆڕ هەڵگیرانەوە، لەچەمى باسەرەى سنوورى شۆڕشیش دوو راوچى دەستگیرکران.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە کە مەفرەزەیەکیان لە دووکان، توانیان لە دەریاچەى دوکان 12 تۆڕى ماسیگرتن هەڵبگرنەوە کە لەلایەن راوچیانەوە لەناو دەریاچەکە دانرابوون.
دەشڵێت: لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شۆڕش بۆسەر چەمی باسەڕە توانیان دوو هاووڵاتی لەکاتی راوکردنی ماسی دا دەستگیربکەن و دەستبەسەر تۆڕێک و ئۆتۆمبێلێک و دوو ماسى راوکراویشدا بگرن.
هەر لەم دوو شوێنەنا، بەشى راگەیاندنى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، بەبەردەوامى لە پەیجەکەیانەوە هەواڵى دەستگیرکردنى راوچیان و دەستبەسەرداگرتنى تۆڕەکانیان بڵاو دەکاتەوە.