پارەی عێراقی
بۆ زیندانییە سیاسیەکان
بڕیارێک لە وەزارەتی دادەوە؛ کرێی رسوماتی دادنووس مەدەن
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ شەممە، وەزیری دادی عێراق فەرمانی کرد، ئەو زیندانییە سیاسیانەی “بنەماکانی دوورخرانەوە لەسەریان چەسپیووە”، لە پێدانی كرێی خزمەتگوزاری فەرمانگەی دادنووس ببەخشرێن.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی داد سەرجەم زیندانییە سیاسییەکان لە سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە.
ئەو کەسانەی، بە هۆکاری سیاسی زیندانیکراون، وەک دژایەتیکردنی رژێم یان دەربڕینی بۆچوونێکی ناکۆکی،یان بە بڕیاری دادوەر یان یاسایی بەپێی پێوەرەکانی رژێمەکانی پێشوو لە کار یان پۆستەکانیان دەرکراون، لە پێدانی ئەو پارە داراییانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی سەپێنراون لەکاتی ئەنجامدانی مامەڵە دەبەخشرێن.
وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەكدا كە 964 بینوویەتی دەڵێت، وەزیر خالید شوانی، رێنمایی كردوون كە كەسانی “دەركراو بەهۆکاری سیاسی” لە رسومات بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی كە لەلایەن فەرمانگە دادنووس لە سەرتاسەری وڵاتدا پێشكەش دەكرێن ببەخشرێن.
ئەو رێنماییە، وەك هەنگاوێك دێت كە بەرجەستەی خەمی حكومەت بۆ ئەم چینەی كۆمەڵگەیە، كە قوربانیی زۆری لە پێناو میللەتدا داوە، ئەوە قسەی وەزارەتەکەیە و ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لە چوارچێوەی بەرەوپێشبردنی بنەماكانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و كەمكردنەوەی بارگرانییە داراییەكان دێت.