لە سلێمانییەوە هاتۆتە هەولێر
سەوزە مەعروف نابینایه به‌ده‌ست و په‌نجه‌كانى جوانكارى دروستده‌كات
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
سەرەڕای ئەوەی چاوەکانی نابینێت، بەڵام حەزی لێنیه لەماڵەوە دا‌نیشێت و بەدەست و پەنجە رەنگینەکانی پێداویستییه‌كانى جوانكارى ناوكاڵان دروستی نه‌کات، جگه له‌و كارانه كارى به‌رگدووریش ده‌كات و مه‌كینه‌ى به‌رگدووریش چاكده‌كاته‌وه.
سەوزە مەعروف، له سلێمانییه‌وه هاتووه‌ته هه‌ولێر قسەی بۆ 964کرد و وتی، نزیکەی سالێکە بە کاری چنین سەرقاڵم و پێشوتریش زۆر کاری دیکەم کردووە.
وتیشی “پێشوتر خەیاتیم دەکرد و ئەگەر مەکینەی خەیاتیش تێکچووبایە چاکم دەکردەوە، ئێستاش هەر کاری چنین دەکەم و موشتەریەکانیشم زۆر لەکارەکانم رازین و چیان بوێت و چۆنیان بوێت ئاوا بۆیان دەچنم”.
ڤیستیڤاڵی بەردەم قەڵا لە 9.4,2025 ـه‌وه بەردەوامە و 12ـی مانگیش کۆتا رۆژیەتی لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان بەکاری دەستی و خواردنی جۆراوجۆر بەشداریان لەو ڤیستیڤاڵە کردووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن