ئاڵای ئێران و ئەمریکا _ گرافیک:964
ترەمپ چی بۆ ئێران دەوێ؟
دانوستانەکەی ئێران و ئەمریکا بۆ هەفتەی هەڵگیرا
964+
ئەحمەد مستەفا
دانووستانەکەی ئەمریکا و ئێران لە مەسقەد کۆتایی هات، دبلۆماتکارانی ئێرانی بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم-یان وتووە، هەفتەی داهاتوو دانووستانی ئەمریکا و ئێران بەردەوام دەبێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بە نێوەندگیریی بەدر بوسەعید، وەزیری دەرەوەی عومان لە مەسقەت لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
پیش کۆبوونەوەکە ئاشکرابووم ئێران چەندین داواکاریییەکی لە ئەمریکا دەکات، لەوانە، ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران دەتوانێت یەکێک لە هەنگاوە یەکەمەکانی ئەمریکا بێت، وە زیندووکردنەوەی ئەو رێکەوتنەی ترەمپ لێی کشایەوە، هەروەها دانوستانەکان تەنیا لە سەر پرسە ئەتۆمییەکان سنووردار بکرێت.
کۆتا داواکاریش، لابردنی سزاکانی سەر ئێرانە بە تایبەتی ئەو سزایانەی لەسەر کەرتی وزە و نەوتی ئێران سەپێندراون.
پێشتر، دۆناڵد ترەمپ لە کەشتیی “هێزی ئاسمانی یەک” بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، “دەمەوێت ئێران وڵاتێکی نایاب و گەورە و بەختەوەر بێت، بەڵام ناتوانن چەکی ئەتۆمییان هەبێت”.
بە لێدوانێکی ترەمپ بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و دیناریش دابەزی