دەسەڵات بە وەزارەتی شارەوانی دراوە

کشتوکاڵ روونكردنەوە لەسەر زەوییەکانی دەشتی بەرانەتی هەولێر دەدات

964+
محەمەد فاتیح

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، کوژاندنەوەی زەوییەکانی ناوچەی بەرانەتی دەشتی هەولێر بە نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران بووە و دەسەڵات دراوەتە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ کوژاندنەوەی راستەوخۆی زەوییەکان.

وەزارەتەكە روونیكردەوە لە 13.6.2024 بەنوسراومان ژمارە 138 سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانمان ئاگادار کردووتەوە و بەڕوونی ئاماژەمانکردووە بە پاراستنی زەوی بەپیتی کشتوکاڵی و نەکوژاندنەوەی ئەو زەوییانە لە پێناوی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بەردەوامبوونی کاری جوتیاری و لەبەرچاوگرتنی دۆخیان و پارێزگاریکردنی زەوییەکانیان.

کوژاندنەوەی زەوییەکانی ئەو ناوچانە بە نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 3392 لە23.7.2024 بووە و دەسەڵات دراوەتە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ کوژاندنەوەی راستەوخۆی زەوییەکان، کە ئەمەش لەسەر پێشنیاری کۆنوسێکی تایبەت بەوەزارەتی شارەوانی بووە و راستەوخۆ دەسەلات دراوەتە وەزارەتی شارەوانی و سەرجەم رێکارەکان هەر لەڕیگەی وەزارەتی شارەوانی و ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەنجام دەدرێت، وەزارەتی کشتوکاڵ واى وت.

داوامانکردووە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی کۆبونەوەیەکی هاوبەش لەو بارەیەوە ئەنجامبدەین بەلام بەڕێزیان بەفەرمی بەنوسراوی ژمارە 37 لە 13.1.2025 وەڵامیان داوینەتەوە کە ئەوان پێیان باشە ئەم کۆبونەوەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە بکەوێتە کاتی پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێم/کابینەی دەیەم بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە پلانی کوژاندنەوە و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.

کوژاندنەوەی زەوییەکان بەپێی بڕیارێکی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدراوە، کە لەسەر پێشنیارێکی وەزارەتی شارەوانی بووە، بەپێی بڕیاری دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەك لە راگەیەندراوی وەزارەتی کشتوکاڵدا هاتووه.

ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم: ئاستی ئاوی ژێر زەوی هەولێر 400 مەتر ...

ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم: ئاستی ئاوی ژێر زەوی هەولێر 400 مەتر دابەزیوە

وەزیری کشتوکاڵ: بەرهەمی پەتاتە بۆ زیاتر لە 650 هەزار تۆن ...

وەزیری کشتوکاڵ: بەرهەمی پەتاتە بۆ زیاتر لە 650 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە