لە دەربەندیخان

بە نۆرەی ئەلیتکرۆنی مامەڵەی کارتی نیشتمانی رایی دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی دەربەندیخان، لە رۆژی یەکشەممەوە 13.4.2025، بە نۆرەی ئەلیکترنی مامەڵەی دەرکردنی کارتی نیشتمانیی رایی دەکات.

مەبەستییەتی، هاوڵاتییان ئاگادارن و ئەو رێنماییە جێبەجێ بکەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەکە بێت، رگەزنامەی گشتی لە بەغدا، لە رۆژی یەكشەممەوە كار بە نۆرەی ئەلكترۆنی “حجز الكترونی” دەكات لە رایكردنی مامەڵەی كارتی نیشتیمانی.

ئەو بڕیارە، لە سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای، “سلێمانی و هەڵەبجە” و ئیدارەی راپەرین جێبەجێ دەکرێ.

ئەم ئەپڵیكشنە دابەزێنە بۆ ناو موبایلەكەت بۆ حجزی ئەلكترۆنی
بۆ ئایفۆن ios
https://apps.apple.com/…/%D8%A7%D9%84%D8…/id6708233330
بۆ ئەندرۆێد
‏https://play.google.com/store/apps/details…