زانیاری هەواڵگری هەبووە

پۆلیس لە کەرکوک بە کەتنێکی زانی و 31 کەسی قاچاغی دەستگیر کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

درەنگانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، وەزارەتی ناوخۆیی عێراق گرتە ڤیدیۆیەکی چالاکی هێزەکانی بڵاوکردووە لە کەرکوک و ئاماژە بۆئەوە دەکات، توانیویانە باندێکی نێودەوڵەتیی قاچاغچێتی بە مرۆڤەوە دەستگیر بکەن.

باندەکە، بە نیازیان بوون 31 کەس بە قاچاغ رەوانەی بەغدا بکەن و هەموویان لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بار کردووە، وەزارەتەکە بێ دیاریکردنی رەچەڵەکی کەسەکان، دەڵێ لە نەتەوەی جیاواز بوون.

بە قسەی وەزارەتەکە، تیمی هەواڵگری و ئەوکەسانەی پەرۆشن و دژ بە بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە هاوکاریان بوون، کە توانیویانە سێ تۆمەتباری سەرەکی کارەکە کە ویستوویانە بە شێوەیەکی فێڵبازانە 31 کەسەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی گەورەوە، لە پارێزگاکانی باکورەوە بەرەو بەغدای پایتەخت ببەن پێیان بزانین.

دەستگیرکردنی ئەو تۆڕە لە پارێزگای کەرکوک لە ئەنجامی زانیاری هەواڵگری دروست و هەوڵێکی چۆنایەتی و بۆسەیەکی باشی پلان بۆ داڕێژراو بووە، ئەمە قسەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقە، دەشڵێ، سەرجەم ئەوانەی دەستگیرکراون رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ لێکۆڵینەوە.

سێ بارهەڵگر بە کەرەستەى قاچاغەوە دەستیان بەسەرداگیرا

سێ بارهەڵگر بە کەرەستەى قاچاغەوە دەستیان بەسەرداگیرا