ساتی کارکردن لە تۆڕی کارەبای بازاڕی دارەسووتاوەکە. فۆتۆ: کارەبای سلێمانی
بەشێوەیەكی كاتی
كارەبا بۆ دوكانەكانی دارەسووتاوەكە گەڕێندرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
بە شێوەیەكی كاتی كارەبا بۆ دوكانەكانی بازاڕی دارەسووتاوەكە گەڕێندرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانیش رایدەگەیەنێت، بەشێوازێکی زۆر مۆدێرن تۆڕی کارەبای دوکانەکان دادەنرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.4.2025، بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە رێگەی سێ محاویلەوە کارەبای سەرجەم ئەو دوکانانەی بازاڕی دارەسووتاوەکە گەڕێنرایەوە کە لە ئاگرەکەی چەند رۆژی رابردوودا نەسووتابوون.
“هەر ئەمڕۆ کاری داگرتن و گواستنەوەی محاویلهی ژمارە هەشت لە سهربانی گوزەری پۆشاکی سەربازی له دارهسووتاوهكه لهسهر فیدهری 303 مساعد بۆ وهرشهی محاویلات ئەنجامدرا مهبهستی چاككردنی”، کارەبای سلێمانی وا دەڵێت.
ئەمڕۆ پێنج رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر رووداوی سووتانی دوكانەكانی بازاڕی دارەسووتاوەكە و کارەبای سلێمانیش دەڵێت لە ساتی رووداوەکەوە، بەردەوام كارمەندانی هۆبەی كارەبای ناوەندی شار، لە هەوڵی دابینكردن و گەڕاندنەوەی كارەبان بۆ دوكانەكان.