پزیشکان و کارمەندانی سەنتەری شانەزانی نەخۆشخانەی شۆڕش لەگەڵ ئامێرەکە وێنە دەگرن. فۆتۆ: نەخۆشخانەی هیوا
"قۆناغێکی نوێیە"
ئامێرێکی دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش دابینکرا
964+
ژووری هەواڵ
ئامێرێکی نوێی دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بۆ سەنتەری شانەزانی نەخۆشخانەی شۆڕش دابین کرا و نەخۆشخانەی هیواش رایگەیاند، دابینکردنی ئەم ئامێرە قۆناغێکی نوێیە و پێشکەوتنێکی تری نەخۆشخانەی هیوایە لە بواری تاقیگەیدا.
ئامێرەکە بەکاردێت بۆ زووتر دەستنیشانکردنی جۆری شێرپەنجە و جۆری چارەسەر و زیاتر دڵنیابوون لە دروستی و ئەنجامی پشکنینە تاقیگەییەکان.
نەخۆشخانەی هیوا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئامێرەکە بە خۆرایی و بێبەرامبەر لەلایەن یەکێک لە کۆمپانیا رێگەپێدراوەکانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دابینکراوە”.
هەروەها ئاماژە بەوە كراوە، بۆ ماوەی یەک ساڵ ئەو کەرەستانەی کە پێویستن بۆ ئەنجامدانی پشکنین بە ئامێرەکە، بەخۆڕایی پێشکەش دەکرێن.