"ئامانجەكە زیاتر هەلی كارە"

فێستیڤاڵی خواردن و كارە دەستییەكانی هەولێر سێ رۆژ دەخایەنێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر فێستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ کاری دەستی و خواردنە کوردەوارییەکان كرایەوە، كە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10.4.2025 فێستیڤاڵێكی تایبەت بە كاری دەستی و خواردنە كوردەوارییەكان لە ناو بازاڕی هەولێر و لە بەردەم قەڵا كرایەوە، تێیدا 65 كۆشك و كەپر كاری دەستی خانمان و خواردنی كوردەواری پێشكەش بە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەكەن.

كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، فێستیڤاڵەكە تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، ئامانجی لەم كارە زیاتر رەخساندنی هەلی کار و ئاشناکردنی هاوڵاتیانە بە بەرهەم و جلوبەرگ و خواردنی کوردەواری.

وتیشی، جگە لە كاسبكار و دەستڕەنگینەكانی شارەكانی هەرێمی كوردستان، لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیشەوە بەشداربوو هاتوون و كەلوپەل و خواردنی كوردەواری لەوێ نمایش دەكەن.

بەڕێوەچوونی ئەو فێستیڤاڵە دوای ئەوە دێت لە سەرەتای مانگی رەمەزانی رابردوو تا دوای جەژن، هەر لە نزیك قەڵا و لە ناو بازاڕی هەولێر (شوێنی ئێستای فێستیڤاڵی كاری دەستی و خواردنی كوردەواری)، فێستیڤاڵی شەوانی رەمەزان بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵی شەوانی رەمەزانی هەولێر دواخرا

فێستیڤاڵی شەوانی رەمەزانی هەولێر دواخرا