ئەمە یەکەمجارە
ئەسپی رەسەنی کوردی گەنج و پیری لە شارەزوور کۆکردووەتەوە
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
یەکەم جارە، فێستیڤاڵێکی هاوشێوە لە شارەزوور بەرێوەدەچێ، هەمووان بۆ بینینی ئەسپی رەسەنی کوردی و دیمەنەکانی فیستیڤاڵی بەهارە بۆ ئەسپسواری کۆبوونەتەوە، قایمقام دەڵێ، گە گەنجان داوا بکەب فێرگەیان بۆ دەکەینەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.4.2025، لەشارەزوور فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێ، لە تەواوی شارەکانی کورستانەوە 80 ئەسپی رەسەنی کوردی بەشداری پێ کراوە.
رێکخراوی ئەسپی کورد کە پێشتر لە ژمارەیەک ناوچەی کوردستان فێستیڤاڵی بەهارەی ئەنجام داوە، ئەمجارە فێستیڤاڵەکەی هێناوەتە قەزای شارەزوور.
لە بارەی ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە، رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور بە 964ی وت، لەلای کورد ئەسپ، هێز، کلتور و رەسەنایەتییە، شارەزووریش هاوبەشی ئەو رەسانایەتییەی بەردەکەوێ و بوونی فێستیڤاڵەکە لە قەزاکە گرنگی خۆی هەیە.
لە بارەی بەشداری خەڵکێکی زۆر لە فێستیڤاڵە و کردنەوەی فێرگە لە قەزاکەدا، قایمقام وتی، پێشتر ژمارەیەک گەنجی قەزاکە، خواست و ئارەزوویان هەبووە، داوام لێکردوون داواکاریمان پێشکەش بکەن، تا فێرگە و ناوەندێکی ئەسپسواری لە قەزای شارەزوور بکەینەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا