کەشوهەوا

ئاسمان هەورە و نمەبارانی پچڕ پچر بەردەوامە

964+

بژار رەئوف

بەپێی پێشبینیەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەور دەبێت و لەگەڵ بوونی تۆز لەکەشدا، لە هەندێک لە ناوچەکانیش نمە بارانی پچڕ پچڕ  دەبارێت.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە گەشتی ئەگەری باران هەیە و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت، هەرچی پێشبینیشە بۆ سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری تاوە بارانیش هەیە.

بەرزترینپلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 24 پلەی سیلیزی
دهۆک : 20 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی