ستوونه‌كان بوبوون به كاره‌با
له شیلادزێ به‌هۆى لێدانى كاره‌باوه سێ مانگا مردار بوونه‌وه
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەسەر جووت سایدی ناحیەی شێلادزێ سێ مانگا بەهۆی به‌ركه‌وتنیان به ستوونى كاره‌باوه مرداربوونه‌وه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بووه كه ئه‌و ستوونانه‌ى مانگاكان خۆیان پێداكێشاوه بارگاوى بوبوون به ته‌زووى كاره‌با.
رووداوه‌كه، ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 2025.4.9، روویداوه و مانگاكان له‌كاتى پەڕینەوەیان لەسەر شەقامێک، وایان به‌سه‌رهاتووه.
عەلی حوسێن، دوکاندارێك نزیكى رووداوه‌كه‌یه بە 964ـی وت، دوای باران بارین مەترسی لەسەر ستوونەکانی کارەبای نێوان شەقامەکان دروست ده‌بێت و ئه‌و ستوونانه به‌هۆى بارانه‌وه بارگاوى ده‌بن به ته‌زووى كاره‌با، بۆیه كه مانگاكان په‌ڕینه‌وه و خۆیان به ستوونه‌كاندا كێشا كاره‌با لێیدان.
وتیشی “داوا لەلایەنى پەیوەندیدار دەکەین ستوونەکان چاکبکه‌نەوە بۆ ئەوەی هیچ مەترسییه‌ك له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و مرۆڤه‌كانیش نەمێنێت”.